كلا لينبذن في الحطمة ٤
كَلَّا ۖ لَيُنۢبَذَنَّ فِى ٱلْحُطَمَةِ ٤
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
3
[ كَلَّا ] نەخێر وا نییە نابێ وابن و سەروەت و سامان هۆكار نیە بۆ مانەوەی خەڵكی بەڵكو كردەوەی چاك و ئیمان و تەوحیدو یەكخواپەرستی ئەمانە وا لە مرۆڤ ئەكەن كە لە بەهەشتدا بەهەمیشەیی بمێنێتەوە [ لَيُنْبَذَنَّ فِي الْحُطَمَةِ (٤) ] ئەوەی كە حاڵی وابێ گاڵتەو سووكایەتی بە خەڵكى بكات و پارە كۆبكاتەوەو مردن لە یاد بكات ئەمانە فڕێ ئەدرێنە ناو ئاگری دۆزەخەوە (الْحُطَمَةِ) ناوێكە لە ناوەكانی ئاگری دۆزەخ, بۆیە پێی وتراوە: (الْحُطَمَةِ) واتە: وردو خاشیان ئەكات و تێكیان ئەشكێنێ و لەناویان ئەبات .