ومن احسن قولا ممن دعا الى الله وعمل صالحا وقال انني من المسلمين ٣٣
وَمَنْ أَحْسَنُ قَوْلًۭا مِّمَّن دَعَآ إِلَى ٱللَّهِ وَعَمِلَ صَـٰلِحًۭا وَقَالَ إِنَّنِى مِنَ ٱلْمُسْلِمِينَ ٣٣
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
3
{باشترین وته‌ وته‌ى بانگخوازان و بانگبێژانه‌} [ وَمَنْ أَحْسَنُ قَوْلًا مِمَّنْ دَعَا إِلَى اللَّهِ ] كێ هه‌یه‌ وته‌ی له‌و كه‌سه‌ باشتر بێت كه‌ بانگی خه‌ڵكی ئه‌كات بۆ لای یه‌كخواپه‌رستی و گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره‌، وتراوه‌ مه‌به‌ست پێی بانگده‌رانیشه‌ كه‌ بانگی خه‌ڵكی ده‌كه‌ن بۆ نوێژ كردن [ وَعَمِلَ صَالِحًا ] وه‌ خۆیشی كرده‌وه‌ی چاك ئه‌كات، نه‌ك وه‌ك ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ فه‌رمان به‌ خه‌ڵكی ده‌كه‌ن به‌ چاكه‌و خۆیان نایكه‌ن، وه‌ به‌رهه‌ڵستی خه‌ڵكی ده‌كه‌ن له‌ خراپه‌و خۆیان ده‌یكه‌ن [ وَقَالَ إِنَّنِي مِنَ الْمُسْلِمِينَ (٣٣) ] وه‌ ئه‌لێ: منیش یه‌كێكم له‌ موسڵمانان.