سوورەتی (عەنكەبوت) (واتە: جاڵجاڵۆكە)
پێناسەیەكى ئەم سورەتە:
١- سورەتى (عەنكەبوت) سورەتێكى مەككى یە جگە لە ئایەتەكانى ژمارە (١-١١) نەبن كە مەدەنین.
٢- ژمارەى ئایەتەكانى سورەتى (عەنكەبوت) (٦٩) ئایەتە.
٣- سورەتى (عەنكەبوت) زنجیرەى بیست و نۆیەمە لە ریزبەندى لەناو سورەتەكانى قورئانى پیرۆزدا.
٤- سورەتى (عەنكەبوت) لە دواى سورەتى (روم) دابەزیوە.
٥- سورەتى (عەنكەبوت) لەو سورەتانەیە كە بە پیتە پچڕپچڕەكان دەست پێ دەكات.
تەوەرەكانى ئەم سورەتە:
سورەتى (عەنكەبوت) كە سورەتێكى مەككییە، بۆیە بابەتەكانى ئەم سورەتەش هەروەك سورەتە مەككییەكانى تر بریتییە لە باس كردنى بنچینەو بنەما گەورەو بەرزەكانى ئیسلام و ئیمان و عەقیدەو بیروباوەڕ، وە هەروەها باسكردنى تاك و تەنهایی خواى گەورەو بە تەنها پەرستنى و زیندووبوونەوەو وەرگرتنەوەى پاداشت و سزا، وە هەروەها باسكردنى ئەوەى كەوا ژیانى مرۆڤەكان بریتییە لە تاقیكردنەوەو توش بوون بە بەڵاو موسیبەت و ناڕەحەتى، چونكە لەو كاتەدا موسڵمانان لە مەككە لەو پەڕی نارەحەتى و دەردەسەرى دا بوون، وە بە جۆرەها شیواز لەلایەن كافرانى قوڕەیشەوە دەچەوسێنرانەوەو ئەزیەت و ئازار دەدران، هەر لەبەر ئەم هۆكارە؛ ئەم سورەتە زۆر بە دوورو درێژی باسی فیتنەو بەڵاو موسیبەت و ناڕەحەتییەكان دەكات، بە تایبەت لەباسكردنى ژیان و بەسەرهاتى پێغەمبەراندا (سەلامى خوایان لێ بێت).
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
[ الم (١) ] لە سەرەتای سوورەتی (بەقەرە)دا باسی ئەم پیتانەمان كرد كە لە سەرەتای هەندێك لە سوورەتەكانى قورئانى پیرۆزەوە هاتوون.