🎯 Stay on track!
Create My Goal
🎯 Stay on track!
Create My Goal
Sign in
Settings
Sign in
Select an option
Al-Fatihah
Al-Baqarah
Ali 'Imran
An-Nisa
Al-Ma'idah
Al-An'am
Al-A'raf
Al-Anfal
At-Tawbah
Yunus
Hud
Yusuf
Ar-Ra'd
Ibrahim
Al-Hijr
An-Nahl
Al-Isra
Al-Kahf
Maryam
Taha
Al-Anbya
Al-Hajj
Al-Mu'minun
An-Nur
Al-Furqan
Ash-Shu'ara
An-Naml
Al-Qasas
Al-'Ankabut
Ar-Rum
Luqman
As-Sajdah
Al-Ahzab
Saba
Fatir
Ya-Sin
As-Saffat
Sad
Az-Zumar
Ghafir
Fussilat
Ash-Shuraa
Az-Zukhruf
Ad-Dukhan
Al-Jathiyah
Al-Ahqaf
Muhammad
Al-Fath
Al-Hujurat
Qaf
Adh-Dhariyat
At-Tur
An-Najm
Al-Qamar
Ar-Rahman
Al-Waqi'ah
Al-Hadid
Al-Mujadila
Al-Hashr
Al-Mumtahanah
As-Saf
Al-Jumu'ah
Al-Munafiqun
At-Taghabun
At-Talaq
At-Tahrim
Al-Mulk
Al-Qalam
Al-Haqqah
Al-Ma'arij
Nuh
Al-Jinn
Al-Muzzammil
Al-Muddaththir
Al-Qiyamah
Al-Insan
Al-Mursalat
An-Naba
An-Nazi'at
'Abasa
At-Takwir
Al-Infitar
Al-Mutaffifin
Al-Inshiqaq
Al-Buruj
At-Tariq
Al-A'la
Al-Ghashiyah
Al-Fajr
Al-Balad
Ash-Shams
Al-Layl
Ad-Duhaa
Ash-Sharh
At-Tin
Al-'Alaq
Al-Qadr
Al-Bayyinah
Az-Zalzalah
Al-'Adiyat
Al-Qari'ah
At-Takathur
Al-'Asr
Al-Humazah
Al-Fil
Quraysh
Al-Ma'un
Al-Kawthar
Al-Kafirun
An-Nasr
Al-Masad
Al-Ikhlas
Al-Falaq
An-Nas
Select an option
1
2
3
4
5
6
7
8
Select an option
العربية
English
বাংলা
русский
Kiswahili
Kurdî
اردو
Rebar Kurdish Tafsir
ثم لتسالن يوميذ عن النعيم ٨
ثُمَّ لَتُسْـَٔلُنَّ يَوْمَئِذٍ عَنِ ٱلنَّعِيمِ ٨
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
3
لە رۆژى قیامەت پرسیارى نازو نیعمەتەكانتان لێدەكرێت [
ثُمَّ لَتُسْأَلُنَّ يَوْمَئِذٍ عَنِ النَّعِيمِ (٨)
] پاشان لەو ڕۆژەدا كە ڕۆژی قیامەتە پرسیارتان لێ ئەكرێ سەبارەت بەو نازو نیعمەتانەی دونیا كە هەتان بووە كە بەهۆیەوە سەرقاڵ بوونە لە هەوڵدان بۆ قیامەت و كاركردن بۆ قیامەت, لە نازو نیعمەتەكانی دونیا وەكو لەشساغی و خواردن و خواردنەوەو ڕزق و ڕۆزی و جێگاو خانووبەرەو هەر نیعمەتێكی تر كە خوای گەورە بە مرۆڤی ببەخشێ، (نیوەڕۆیەكیان پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم لە ماڵ هاتە دەرەوە ئەبوبەكرو عومەری بینی (خوایان لێ ڕازی بێ) هەردووكیان دەرچووبوون، فەرمووی: لەم كاتەدا چی ئێوەی لە ماڵ دەركردووە؟ وتیان: ئەی پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم برسێتی, پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم فەرمووی: سوێند بەو خوایەی گیانی منی بەدەستە تەنها برسێتی منیشى لە ماڵ دەركردووە هەڵسن با بڕۆین تا ڕۆیشتنە لای ماڵی پیاوێكی ئەنساری كە لە ماڵ نەبوو خێزانەكەی لە ماڵ بوو پێشوازی لێ كردن، وە پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم پرسیاری مێردەكەی كرد (ئەبو تەیهانی ئەنساری) لە كوێیە؟ فەرمووی: چووە ئاوی سازگارمان بۆ بێنێ و ئێستا ئەگەڕێتەوە, پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم لەگەڵ ئەبوبەكرو عومەر دانیشتن وە زۆری پێ نەچوو پیاوەكە هاتەوەو ئاوی بۆ هێنان و خزمەتی كردن و خورمای بۆ هێنان و فەرمووی: لەمە بخۆن پاشان چەقۆكەی هەڵگرت و حەیوانیان بۆ سەرببڕی, پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم فەرمووی: شیردەرەكان سەرنەبڕی ئەوەی كە شیری هەیە، ئەویش ئاژەڵێكی بۆ سەربڕین و لە گۆشتەكەیان خواردو ئاوی سازگاریان خوارەوە تا تێربوون، پاشان پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم پێی فەرموون سوێند بەو خوایەی گیانی منی بەدەستە لە ڕۆژی قیامەتدا سەبارەت بەم نیعمەتەی كە خوای گەورە پێى بەخشین ئێوە پرسیارتان لێ ئەكرێ). وە لە (مەحمودی كوڕی ڕەبیع)ەوە ئەفەرمووێ: كاتێك ئەم ئایەتە دابەزی (ثُمَّ لَتُسْأَلُنَّ يَوْمَئِذٍ عَنِ النَّعِيمِ) وتیان: ئەی پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم خوای گەورە سەبارەت بە چ نیعمەتێك لێمان ئەپرسێتەوە؟ ئێمە زۆربەی خواردنمان تەنها ئاوە لەگەڵ خورمادا, شمشێرمان لەسەر مل و گەردەنمانەو دوژمن ئامادەیە، ئیتر پرسیاری چ نازو نیعمەتێكمان لێ ئەكرێ؟ پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم فەرمووی: (بەڵێ لەسەر ئەمەیش خوای گەورە لێپرسینەوەتان لەگەڵدا ئەكات), ئەمیش ئەگەر كەمیش بێت هەر خواردنەو نیعمەتی خوای گەورەیەو خوای گەورە لێتان ئەپرسێتەوە لەسەری، وە لە فەرموودەی تردا پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم ئەفەرمووێ: (یەكەم شت كە لە ڕۆژی قیامەت مرۆڤ لە نازو نیعمەتەكان خوای گەورە پرسیاری لێ ئەكات پێی ئەفەرمووێ: ئایا لەشتم ساغ نەكرد؟ ئایا لە ئاوی سارد تێر ئاوتم نەكرد؟ لەو نیعمەتانە خوای گەورە پرسیارتان لێ ئەكات)، وە (ابن عەباس) ئەفەرمووێ: (ئەو نیعمەتانەی پرسیارمان لێ ئەكرێ لەشساغی و بیستن و بینینە ئایا لە چیدا ئەمانەمان سەرف كردووەو بەكارمان هێناوە)، والله أعلم . بەم شێوازە هاتینە كۆتایی تەفسیرى سوورەتى (تەكاثور) والحمد لله.
Previous Ayah